به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 195 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 25 هەزار و 589 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 3362 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 446 هەزار و 448 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 374 هەزار و 170 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە